تیر شتیگن توچى پچڕانى بەستەرى ئەژنۆى بووە و ئەمڕۆ نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام دەدرێت.
ماک ئەندریە تیر شتیگنى ئەڵمانى گۆڵچى بەرشەلۆنە، لە یارییەکەى شەوى ڕابردووى بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە لالیگا توشى پێکان بوو، دواتر بە گریانەوە برایە دەرەوەى یاریگا.
یانە کەتەلۆنیەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیانکردووەتەوە، تیر شتیگن تووشى پچڕانى بەستەرى ئەژنۆى ڕاستى بووە.
یانە کەتەلۆنیەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ نەشتەرگەرى بۆ گۆڵچییە ئەڵمانیەکە ئەنجام دەدرێت و هەر دواى تەواوبوونى نەشتەرگەریەکەش ڕاگەیەندراوێکى نوێ بڵاودەکەنەوە.
پێشتر ڕۆژنامەى سپۆرت بڵاویکردبووەوە، بەهۆى پێکانکەوە ئەم وەرزە بۆ تیر شتیگن کۆتایى هاتووە و پێشبینیدەکرێت بەلایەنى کەمەوە هەشت مانگ دووربکەوێتەوە.