67
زووم..
خۆڵ و خاشاک بووەتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆسەر ژینگەی عێراق، بە جۆرێک رێژەی ساڵانەی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک بەرزبووەتەوە بۆ ١١ ملیۆن تۆن.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رۆژانە هەر تاکێکی عێراقی، یەک کیلۆگرام و نیو پاشماوەی هەیە و پێویستە رێکاری خێرا بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە زیاتر تێکچوونی ژینگەیی.
پاشماوە و زبڵ و خاشاکەکان رووبەرێکی بەرفراوانی پارێزگاکانی عێراقیان داپۆشیوە، بەهۆی ئەمەوە هاووڵاتیان ناچارن پاشماوەکان بسووتێنن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی دووکەڵی ژەهراوی و زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت.