زووم..
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەگاتە هەولێر، ئەندامێکی کوردی نێو لیژنەکە دەڵێت، سێ رۆژ دەمێننەوە و بەدواداچوون بۆ رێککەوتنی سەرەتایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەن.
خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانە، بە زوومی گوت، چاوەڕوانین ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکە بگاتە هەولێر، لە سبەینێوە کۆبوونەوە فەرمییەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت دەستپێدەکەن و لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە بودجە و مووچە کۆدەبنەوە.
رۆژی ٩ـی ئەم مانگە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و دوو رۆژ مانەوە.. کۆمەڵێک رێککەوتنی سەرەتاییان کرد، بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و داهات و دەروازە سنوورییەکان، بەڵام هێشتا ناوەرۆکی رێککەوتنەکە رەنگدانەوەی نەبووە و مووچەی مانگی ئاب دابەشنەکراوە.