زووم..
دوو بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، فەرمانیان بە سەرجەم ئەندامانی سوپاکە و هێزە ئەمنییەکانیان کردووە، هیچ جۆرە ئامێرێکی پەیوەندیکردن بەکارنەهێنن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسە باڵاکانەوە، کە ناوی نەبردوون، دەڵێت، دوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر و وۆکی تۆکییەکانی لوبنان و سوریا، کە بەدەست ئەندامانی حزبوڵای لوبنانەوە بوون، فەرمان کراوە ئەندامانی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە بەکارهێنانی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندی بەدوور بگرن.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، بەرپرسانی باڵای تاران لە بەردەم دوودڵی و مەترسیی ئەوەدان ئیسرائیل دزەی کردبێتە نێو ریزەکانیان و کارێکی هاوشێوەی ئەوەی لوبنان ئەنجام بدەن، کە خۆی لە تەقاندنەوەی پەیجەرەکاندا بینییەوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستەش، دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان و هەمەلایەنە کردووە.