12
زووم..
بەهۆی ئەو زریان و لێزمەبارانەی نیمچەدوورگەی ئیشیکاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
دەستەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، دواین ئاماری زیانە گیانییەکانی زریان و باوبۆران گەیشتووەتە شەش کەس، هەروەها بۆ رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی ژمارەکە، دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە داوایان کردووە ١١٠ هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
لێزمەبارانی چەند رۆژی رابردوو بووەتە هۆی رۆچوونی زەوی و زیادبوونی رێژەی ئاوی دەریاکان، ئەوەش زیانێکی زۆری بە نیمچەدوورگەکە گەیاندووە، هەروەها لە ماوەی دوو رۆژدا ٥٤٠ ملیمەتر باران باریوە، لە ساڵی ١٩٧٦ـەوە بارانی وا لەو ناوچەیە نەباریوە.