50
زووم..
دەستەی دەسپاکیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئابی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتی بۆ ٢٧ بەرپرسی باڵا و پلە تایبەت دەرکردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵەکانی عێراق، دەستەکە رایگەیاندووە، فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ پێنج بەرپرس دەرکردووە، لەگەڵ بانگهێشتکردنی ٢٢ بەرپرسی دیکەی پلە باڵا و تایبەت.
دەستەی دەسپاکی دەڵێت، لەنێو بەرپرسەکان بریکاری وەزیر و دوو ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و چوار بەرێوەبەری گشتی دوو پارێزگاری پێشوو لە خۆ دەگرێت.