39
زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 91 ملیار دینارى داهاتی نانەوتییان رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دیناریان وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە چوارەمجارە حکومەتی هەرێمى کوردستان داهاتی ناوخۆ لەمساڵدا رادەستی حکومەتی عێراق بکات و کۆی گشتی ئەو داهاتەی رادەستکراوە زیاتر لە 321 ملیار دینارە.