زووم…
بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، “لیژنەی دارایی دەستی بە میوانداریکردنی وەزارەتە جیاجیاکان کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ سەرچاوە داراییەکان و دانانی پلانێک بۆ بەهێزکردنی داهات.”
لەلایەکی دیکەوە ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەکە بە سەباحی گوت، ئامانجی سەردانی لیژنەکە بەدواداچوونە بۆ نوێترین پێشهات و ئاڵنگارییەکان، کە رووبەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنەوە.
ئیخلاس دلێمی گوتیشی، لیژنەی دارایی داوای کردووە راپۆرتێک بۆ یاساکانی باج و گومرگ ئامادەبکرێت تا پێشکەش بە لیژنەی دارایی بکرێت، ئەمەش لەپێناو برەودان بە داهاتی وڵاتەکە.