زووم..
بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆمسیۆنی ئەوروپا بڕیار لەسەر داواکارییەکی تورکیا بدات لەبارەی خاوەندارێتیی دۆنەر، کە داوایکردووە وەک خواردنێکی کلتووری تایبەت بە تورکیا بیناسێنێت.
بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی سۆزجو لە مانگی نیساندا تورکیا داواکاری پێشکەش بە یەکێتیی ئەوروپا کردووە بۆ ئەوەی خاوەندارێتی دۆنەر بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەڵمانییەکان ناڕەزاییان نیشدانداوە ھەردوولا لەڕووی مێژووییەوە بانگەشەی خاوەندارێتی دۆنەر دەکەن.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ئەڵمانیا خواستێکی زۆری لەسەر دۆنەر هەیە و زۆرێک لە چێشتخانەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا پێشکەشی کڕیارەکانیان دەکەن.
بەگوێرەی ھەواڵەکە، وەزارەتی خۆراک و کشتوکاڵی ئەڵمانیا بە فەرمی ناڕەزایی بەرامبەر بەو داواکارییەی تورکیا دەربڕیوە و دەڵێت، دۆنەر خواردنێکی ئەڵمانییە.