زووم..
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەمڕۆ سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی کارا دەبێت و خوێندکاران دەتوانن فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکان پڕبکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی 12ـی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا لە کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ دەستپێدەکات، تاکۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکاران دەکات سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ.
بە گوێرەی ئاماری فەرمی، بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی 55 هەزار و 720 خوێندکارە، بەراورد بە ساڵی رابردوو 19 هەزار خوێندکار زیادیان کردووە.