29
زووم..
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری قەزای ماوەت ٦٠دۆنم پوش و پاوان سوتا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگرێكی فراوان لە گوندی کانی بی سەر بە قەزایی ماوەت لە سنووری سلێمانی کەوتەوە.
بەهۆی ئاگرەکەوە ٦٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و١ دۆنم رەزوباخ سوتان.
هەروەها دەلێت، توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا بە هەماهەنگی ئاگرکوژێنەوەی ماوەت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.