ستیفان پیۆلى دەبێت بە ڕاهێنەرى نەسر و گرێبەستەکەشى بۆ دوو ساڵە و بژاردەى نوێکردنەوەشى هەیە.
دواى دوورخستنەوەى لویس کاسترۆى پورتوگالى لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەى نەسرى سعودى، زۆربەى ڕۆژنامە سعودى و بیانیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ستیفانۆ پیۆلى ئیتاڵى دەبێت بە ڕاهێنەرى یانە سعودیەکە.
ڕۆژنامەى ئەلڕیازییەى سعودى بڵاویکردەوە، نەسر لەگەڵ پیۆلى گەیشتووەتە ڕێککەوتن و ماوەى گرێبەستەکەى نێوانیشیان بۆ دوو ساڵە و بژاردەى نوێکردنەوەى بۆ ساڵێکى تر هەیە.
باسى لەوەشکردووە، فێرناندۆ هیرۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى نەسر سێشەممە لەگەڵ پیۆلى کۆبووەتەوە و وردەکارى گرێبەستەکە و کاروبارەکانى بۆ ڕوونکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، ئەمڕۆ ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە دەگاتە ریازى پایتەختى سعودیە، بۆ دەستپێکردنى کارەکەى لەگەڵ یانە زەردپۆشەکە.