73
زووم..
بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا، کوردێکی سوننە مەزهەب پۆستی پارێزگاری پێدرا.
فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی دەستەی حکومەتدا بە فەرمی دیاری کردنی ئارەش لهۆنی وەک پارێزگاری سنە راگەیاند.
ئارەش لهۆنی تەمەن ٤٩ ساڵ و لەدایکبووی شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە، پێشتر نوێنەری شارەکانی پاوە و جوانڕۆ و روانسەر بووە لە پەرلەمانی ئێران.
پێدانی ئەم پۆستە لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی مەسعود پزشکیان سەرۆکی ئێران دێت، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو پۆست و بەرپرسیارێتی بە کوردی سوننەمەزهەب بدات.