34
زووم..
لە دوێنێوە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنى شوتی، کاڵەک و تەماتەی ئێرانی بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رۆژنامەی هەم دلیی فارسی دەڵێت، گومرگی عێراق هاوردەی شوتی، کاڵەک و تەماتەی لە ئێرانەوە قەدەغەکردووە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر لە دەروازە سنوورییەکان راگیراون.
رۆژنامەکە دەڵێت بەرپرسان بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن و تا ئێستا هۆکارەکەی نازاندرێ.
پێدەچێت رۆژنامەکە و بەرپرسانی ئێران ئاگاداری ئەوە نەبن عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هاوبەش لە 9ـی ئەم مانگە لە هەولێر ئەو بڕیارەیان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەرکرد.