52
تایمز
- بەهۆى بەرزبوونەوەى ژمارەى کۆچبەران بەریتانیا پلانى هەیە تاوەکو مانگى 6 کۆچکردنى نیو ملیۆن خوێندکار بۆ وڵاتەکە رابگرێت
- بەریتانیا بۆ روبەڕوبوونەوەى قەیرانى وزە بڕى 15 هەزار پاوەند دەدات بە خێزانە مامناوەندەکان
- بەهۆى پۆشینى پۆشاکى خاچپەرستان و هەڵگرتنى شمشێرى پلاستیکى، قەتەر داوا لە هاندەران دەکات شمشێر نەبنە نێو یاریگا، بەپێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت
گاردیان
- کەسوکارى روداوەکەى ئینگیر، کە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، رەخنە لە خاوى پرۆسەى لێکۆڵینەوە دەگرن
- بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى شتومەک، کارمەندانى شەمەندەفەر، پەرستاران، مامۆستایان و پۆستە و گەیاندن دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن
- بەگوێرەى راپرسییەک، یەک لەسەر سێی ستافى مامۆستایان و کارمەندانى قوتابخانەکان لە بەریتانیا هاوکارى قوتابیان دەکەن بۆئەوەى خۆراک بکڕن
دەیلى تەلەگراف
- جۆنس و ترەس بەنیازن پاڵپشتى ئەو پەرلەمانتارانەى پارتى پارێزگاران بکەن، کە داوا دەکەن قەدەغەکردنى هەڵگرتنى تۆرباینى کارەبا لە کەنار دەریاکان بوەستێندرێت و کارى پێبکرێت
- بۆ دابینکردنى کارەبا مانگرتنى پەرستاران لەسەرتاسەرى بەریتانیا لە پشووەکانى سەری ساڵدا دەبێتە هۆى مانەوەى زیاترى بەتەمەنەکان لە نەخۆشخانە
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک مرۆڤ هەیە پێویستى بە شەش لیتر ئاوى خواردنەوەى رۆژانەیە، نەک دوو لیتر، کە پێشتر باس دەکرا
فاینەنشیەڵ تایمز
- زێلێنسکى بەڵێن دەدات هێرشەکانى روسیا بۆسەر ژێرخانى کارەبا رابگرێت، جەنگەکەش بە جەنگى هێز و بەرخۆدان ناودەبات
- بەهۆى کێشەى ئەمنییەوە بەریتانیا بڕیاریدا چیتر کامێراى چاودێرى دروستکراوى بەریتانیا لە کۆشکە فەرمییەکانى بەکارنەهێنێت
- کۆمپانیاى فاکسۆنى بەستنى ئایفۆن بڕى هەزار و 400 دۆلار دەدات بە هەر کارمەندێک، کە دەیەوێت بەهۆى مەترسی کۆرۆناوە دەستلەکاربکێشێتەوە