زووم..
میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن، لەمساڵدا چوونی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی بۆ تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا بەهۆی سیاسەت و لێدوانە رەگەزپەرستییەکانى ئومید ئۆزداغ سەرۆکی پارتی سەرکەوتن دژ بە پەنابەرە سورییەکان لەنێوخۆی تورکیا، چوونی گەشتیاری وڵاتانى عەرەبی بۆ تورکیا پاشەکشەی کردووە و روو لەوڵاتانی دیکە دەکەن بۆ گەشتیاریی.
لە درێژەى هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەمساڵدا بەشێکی زۆرى ئەو هۆتێلانە چۆڵ بوون کە لە ساڵانی رابردوودا پڕبون لە گەشتیاری عەرەب. بەتایبەتیش لە ناوچەی قەرەدەنیز زیانێکی گەورەیان لە کەرتی ئابووری و گەشتیاریدا پێگەیشتووە بەوەى لەمساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشتیاری عەرەب رووی لە کەمی کردووە.
رۆژنامەکە نوسیوێتی عەرەبە دەوڵەمەندەکات ئیتر روو لە تورکیا ناکەن و سەردانى ئینگلتەرە، ئەرزبەیجان، روسیا و بۆسنە دەکەن.