32
زووم..
بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان دەڵێت، ئەو فەرمانبەرەی 250 ملیۆن دیناری مەرزی پشتەی برد تائێستا دەستگیرنەکراوە.
عەباس ئیسماعیل، بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان لەوبارەیەوە بەزوومی گووت، ماوەی مانگێکە فەرمانبەرێکی بانکی دەروازەی پشتە، بری 250 ملیۆن دیناری داهاتی باج و گومرگی بردووە و هەڵاتووە، لە لایەن ئاسایشی گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە.