23
زووم..
وەزارەتی کشتوکاڵ و ناوخۆى تورکیا رایانگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن 150 هەزار شوان لە وڵاتانی دیکەوە بهێنن بۆ تورکیا.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، لەئێستادا تورکیا زۆرترین کرێکاری لە کەرتی ئاژەڵداریدا پێویستە.
نووسیوێتی ئەمە لە کاتێکدایە دەیان هەزار گەنج لەو وڵاتە بێکارن. سەرەڕای ئەوەی مووچەى کاری شوانی زۆرە و جێگەی مانەوەیان دەدرێتێ، هێشتا گەنجی تورکیا ئامادەنین کاری شوانی بکەن.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە بەگوێرەى ئەزموونەکانی رابردوو، چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین شوان لە وڵاتی ئەفغانستانەوە هاوردە بکرێت.