کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ملیارێک فۆڵۆوەرسى تێپەڕاند و خۆشى پێیوایە ئەمە زیاترە لەوەى ژمارەیەک بێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پۆرتوگالى هێرشبەرى یانەى نەسڕى سعودى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیامێکى بڵاوکردەوە، دواى ئەوەى ژمارەى فۆڵۆوەرسەکانى لەو تۆڕانەدا ملیارێک ڤۆڵۆوەرزى تێپەڕاند.
کریستیانۆ لە پەیامەکەیدا دەڵێت “بە ملیارێک فۆڵۆوەرس مێژوومان درووستکرد، ئەمە زیاترە لەوەى تەنیا ژمارەیەک بێت، ئەمە بەڵگەیە لەسەر خولیاى هاوبەشمان و پاڵنەر و خۆشەویستیمان بۆ تۆپى پێ”.
کریستیانۆ ئاماژە بەوەدەکات، لە شەقامەکانى مادێراوە تا گەورەترین شانۆکانى جیهان، هەمیشە لە پێناوى خێزانەکەى و هەوادارەکانى یاریکردووە و ئێستاش ملیارێک کەس پێکەوە وەستاون.
دۆن لە بارەى هەوادارەکانیەوە باس لەوەدەکات، کە هەمیشە لەگەڵیدابوون لە رێگاکەدا لە هەموو سەرکەوتنێک و دابەزینێکدا، ئەم گەشتەش بە هى هەموویان دەزانێت و پێکەوە پیشانیانداوە هیچ سنورێک نییە بۆ ئەوەى بیانەوێت بەدەستیبهێنن، سوپاسیان دەکات بۆ متمانە و پاڵپشتیەکانیان، پێیوایە هێشتا باشترینەکەش نەهاتووە و پێکەوە بەردەوامدەبن لە بردنەوەکان و درووستکردنى مێژوو.