15
زووم..
ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنس زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆی و یەک ئۆنس زێڕ بە دوو هەزار و ٥٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی ماڵپەری ئینڤێستینگ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە، گرنگترینیان دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی لە ئەوروپا بۆ لەسەدا سێ پۆینت ٦٥ و دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا بۆ لەسەدا دوو پۆینت پێنج.
شرۆڤەکارانی ئینڤێستینگ پێشبینی دەکەن نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە، لەبەر ئەوەی دابەزینی رێژەی هەڵاوسان لە ئەوروپا پاڵنەرێکی ئەرێنی بەهێزە بۆئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی دابەزێنێت.