زووم..
حکومەتی سوید بڕیاریداوە 34 هەزار دۆلار بدات بە هەر کۆچبەرێک کە سوید جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.
بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، حکومەتی سوید بڕیاریداوە هەر کۆچبەرێک بە ویستی خۆی سوید جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، ئەوا 350 هەزار کرۆنی سویدی پێدەدەن کە دەکاتە 34 هەزار دۆلار، بڕیارەکەش لە ساڵی 2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یوهان فۆرسێڵ وەزیری کۆچی سوید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا گوتی لە ئیستادا هەر کۆچبەرێک بگەڕێتەوە ئەوا 10هەزار کرۆنی پێدەدرێت، هەروەها بۆ منداڵیش 5 هەزار کرۆن دانراوە، بۆ خێزانیش 40 هەزار کرۆنە.
لۆدڤیج ئاسبلنگ لە پارتی دیموکراتەکانی سوید لەو باوەڕەدایە ئەو بڕە پارەیەی ئێستا لە ساڵی 1984ـەوە بۆ کۆچبەران دیاریکراوە کەمە و کەسانێکی کەم بەکاریدەهێنن، بۆیە پێویستی بە زیادکردنی بڕەکەی هەیە.