مانچستەر سیتى هەڕەشەى دابەزاندنى بۆ خولى پلە یەک لەسەرە بەهۆى سەرپێچیکردن لە یاساى یارى خاوێن.
رۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردەوە، دووشەممەى داهاتوو دانیشتنى گوێگرتن لە یانەى مانچستەر سیتى پاڵەوانى پریمەر لیگ دژى تۆمەتبارکردنى بە سەرپێچى یاسای یارى خاوێن ئەنجام دەدرێت.
ئەمە دواى ئەوەى ڕابیتەى خولى ئینگلتەرا مان سیتى بە لە ١١٥ سەرپێچى گەندەڵى دارایى تۆمەتبارکردووە لە ماوەى نۆ ساڵدا لە ٢٠٠٩وە.
رابیتەى ناوبراو سیتیزنى تۆمەتبارکردووە بەوەى شکستى هێناوە لە پێشکەشکردنى زانیارى دارایى ورد لەگەڵ وردەکارى ئەو پارانەى بە یاریزانان و راهێنەرانى داوە.
رۆژنامەکە دووپاتیکردووتەوە، سزاکەى مان سیتى زۆر قورس دەبێت، ئەگەر تۆمەتەکانى بەسەردا ساخبێتەوە، کە دابەزاندنە بۆ خولى پلە یەک، لەگەڵ پێبژاردن و بڕینى خاڵ، ئەمە لە کاتێکدا مان سیتى هەموو تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.