23
زووم…
لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ پڕچەکردن و دابەشکردنی هێزە هاوبەشەکان، لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، تەواوکراون.
خەفاجی بە رۆژنامەی مەدای گوتووە، جێبەجێکردنی پلانە هاوبەشەکە مەترسییەکانی بۆشایی ئەمنی ناهێڵێت و کۆتایی بەچالاکی گروپە تیرۆرستییەکانی داعش دەهێنێت کە ماوەیەکە لە ناوچەکەدا گەشەیان کردووە.
هەر لە مبارەیەوە جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی، لە خانەقینەوە تا سنووری سوریا دوو لیوای پێشمەرگە بەشداری دەکەن.