19
زووم..
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و چەند چەکدارێکدا روویدا و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش دەستگیرکرا. گوتیشی، هەر بەهۆی رووداوەکەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە زوومی راگەیاند، لە گەڕەکی سێکانیان لە شاری کەرکوک هێزێکی ئەمنی بە تۆمەتی تیرۆر چوونەتە سەر ماڵێک و لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
گوتیشی، بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکەوە چەکدارێک کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.