16
زووم..
زوومی بەغداد دەڵێت، دوو مووشەک لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی نەسر لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتەخوارەوە و کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق بریندارە.
درەنگی شەوی رابردوو موشەکەکە کەوتووەتەخوارەوە، بەرپرسێکی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە دوو موشەکەکە لە جۆری کاتیۆشا بوون، یەکەمیان لە سیاجی دژە تیرۆر و دووەمیشیان لەنێو بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا بووە.
تەحسین خەفاجی، سەرۆکی خانەی راگەیاندنی ئەمنی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد ئاساییە و هیچ گەشتێک رانەگیراوە.
گوتی، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد لەم کاتەدا دەستێکە و ئامانجی دروستکردنی ژاوەژاوە لە کاتی هاتنی سەرۆککۆماری ئێران.