20
زووم..
پەرلەمانتارێکی عیراقی ئاشکرای کرد، تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاوەکو ئێستا بە بیانووی شەڕی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ٢٥ هەزار جار سەروەری خاکی عێراقی بەزاندووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مەدا، محەمەد رەسوڵ پەرلەمانتاری عێراق گوتویەتی، کە تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٣وە ٢٥ هەزار جار سەروەری عێراقی بەزاندووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە عێراق هەیە و تەنها ٣٨ کیلۆمەتر لە شاری موسڵەوە دوورە، هەروەها هەژمونی خۆی بەسەر نزیکەی چوار هەزار کیلۆمەتردا سەپاندووە.
گوتیشی، تورکیا لە مانگی حوزەیرانەوە ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دهۆک دەستپێکردووە.