47
زووم..
لە رێوڕەسمی پێشوازی لە مەسعود پزشیکان، سەرۆککۆماری ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، هێزی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزە فەرمییەکانی دیکەی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر قۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و پزیشکان و سودانی بە بەردەمیاندا تێدەپەڕن.
لە رێوڕەسمەکەدا سەرجەم هێزە فەرمییەکانی عێراق ئامادەبوون لەنێویاندا هێزەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ چوار شەممە مەسعود پزیشکیان گەیشتە شارى بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆبووەوە، بڕیارە سەردانى هەرێمى کوردستانیش بکات و لەهەولێر لەگەڵ بەرپرسانى حکومى کۆببێتەوە.