20
زووم..
ئاژانسی زانیاریی وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات، ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیادبکات و ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بگەڕێتەوە سەروو ٨٠ دۆلار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، بەرزبوونەوەی رێژەی کورتهێنان لە بەرهەمهێنانی نەوت وا دەکات نەوتی کۆگاکراو بخرێتەبازاڕەوە و ئەمەش نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، لە ٦ـی ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوتی خاو گەیشتووەتە ٧٣ دۆلار، رۆژی سێشەممەش جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزی، بە جۆرێک بۆ یەکەم جار لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ـەوە نرخەکەی هاتەخوار ٧٠ دۆلار.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئاژانسەکە، لەمساڵدا خواست لەسەر نەوتی خاو دەگاتە ١٠٣ پۆینت یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، جگە لەوەش پێشبینی دەکات نرخی نەوتی خاو بگاتە سەروو ٨٠ دۆلار.