51
زووم..
کەمال کڵچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پێشووی جەهەپە رایگەیاند، ئاساییبونەوەی پەیوەندی سیاسیی لەنێوان جەهەپە و ئاکپارتی روونادات.
رۆژنامەی تورکیا لە زاری کڵچدارئۆغلۆ بڵاویکردەوە، ئاکپاتی و جەهەپە رکابەری سیاسین و ناکرێت چاوەڕێبکرێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی ببێتەوە.
ئەم لێدوانەی کڵچدارئۆغلۆ پاشئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا ئاکپارتی بانگەشەی ئەوەی کردبوو دەستپێشخەری بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ لایەنەکان دەکەن.
کڵچدارئۆغڵو لەبارەی پەکەکە و یەپەگە تێڕوانینی خۆی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، یەپەگە پێشتر بوونی نەبوو، لەپاش رووداوەکانی سوریا دروستبووە.