هەردوو یانەی سلێمانی و نەورۆز رێککەوتنێک واژۆدەکەن لەسەر ئەنجامدانی یارییەکانی نەورۆز لەسەر یاریگای سلێمانی، تا ئەو کاتەی کارەکانی یاریگای نەورۆز تەواو دەبێت.
ئەیوب عەزیز ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ زوومى وەرزش پشراستکردەوە و رایگەیاند “بەرپرسانی نەورۆز قسەیان لەگەڵ کردووین بۆ پێدانی یاریگای سلێمانی بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێمەش داوامان کردووە بە نوسراوی فەڕمی یانەی سلێمانی ئاگاداربکەنەوە تا ڕێککەوتن بکرێت لەسەر پێدانی یاریگاکە”.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نەورۆز بە زوومی وەرزشی راگەیاندن، سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لەوە دەکرا سلێمانی یاریگاکەی نادات بە نەورۆز، بەم نزیکانەش هەردوولا رێککەوتنێک واژۆدەکەن، کە نەورۆز یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای مەلعەبەکە ئەنجامبدات، تا ئەو کاتەی یاریگای نەورۆز ئامادەدەبیت بۆ یارییکردن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی “دەست دەکرێت بە چاککردنی ئەو کەموکورتیانەی لە چیمەنی یاریگاى مەلعەبەکە و شوێنی جل گۆڕین و هاندەراندا هەیە”.