زووم..
رێکخراوی بازرگانیی جیهانی داوا دەکات هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ کەم کردنەوەی جیاوازیی داهات لە نێوان وڵاتە دەوڵەمەند و هەژارەکان.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، رێکخراوە جیهانییەکە لە راپۆرتێکی ئەمساڵیدا دەڵێت، لە دوای دامەزراندنی رێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٩٥، رێکخراوەکە رۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی جیاوازی داهاتە ئابوورییەکان بینیوە، بەڵام هێشتا جیاوازییەکە هەر ماوە و هەندێک وڵات زیاتر دەوڵەمەند و هەندێکی دیکەش هەژارتر دەبن.
بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوەکە دەڵێت پەیامی سەرەکییان لەو راپۆرتە ئەوەیە رێکخراوەکەیان گۆڕانکاریی بازرگانی لە کەم کردنەوەی هەژاریی و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی دروستبکات.
ئەو بەرپرسە دەڵێت، واڵاکردنی دەرفەتی بازرگانیی تەنها بەس نییە بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی، پێویستە هەندێک وڵاتانی هەژار لەو دۆخەی تێیکەوتون دەربازبکرێن.