85
زووم..
ئاماری قوربانیانی لافاوی بیابانەکانی مەغریب بەهۆی بارانی بەلێزمە، گەیشتووە تە ٢٢ کەس.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب دەڵێت، ١٠ کەس لە قوربانییەکان لە هەرێمی تاتانن کە زۆرترین زیانی لافاوەکەی بەرکەوتووە، سێ کەسی دیکەشیان لە رەشیدییەن، دوو کەسی دیکەیان لە تیزنیتن، سێ کەسەکەی دیکەیان بیانیین و هەڵگری رەگەزنامەی کەنەدی و ئیسپانین.
هەروەها هێشتا چوارکەسی دیکە بێسەروشوێنن.
لە شەوی هەینیی رابردووەوە، کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر چەندین ناوچەی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی مەغریبی گرتووەتەوە، زیان بە چەندین رێگای هاتوچۆ و پرد و شوێنی نیشتەجێبوون گەیشتووە، تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و پەیوەندی کردن زیانیان بەرکەوتووە.