38
زووم..
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دانانی قووچەکی فسفۆڕی لە بەردەم دوکان و شوێنی کارەکاندا قەدەغە و نایاساییە.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم فرۆشگا، مارکێت، دەرمانخانە و خاوەنکارەکان دەکات، قووچەکی فسفۆری یان هەر هێمایەکی دیکە لەسەر شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دادەنێن، بە مەبەستی تایبەتکردنی ئەو شوێنانە بۆ خۆیان، چونکە کارێکی قەدەغە و نایاساییە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێندرێن.
هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، بڕیارەکە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت، هەماهەنگییان لەگەڵ بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران بکەن.