دێرین حامید، بەرپرسی دێسکی کلتووری زووم
ئەمڕۆ 40 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی فیلمسازی گەورەی کورد یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت.
ئێمە لە کەناڵی ئاسمانیی زووم، وەک بابەتێکی گرنگی کلتووری لەم رۆژەمان روانی و بەچەندین شێوە ئەم یادەمان کردەوە.
لەسۆشیال میدیا بە شێوەی گرافیک، لە بەرنامەی لاپەڕەیەک راپۆرتێک پێشکەشکرا لەبارەی ئەزموونی فیلمسازی و چیرۆکی ژیانی گونەی.
پاشان لە هەواڵنامەی سیاسی و لە بڕگەی ئەمڕۆ لەمێژوودا و دواتر تەرخانکردنی هەواڵنامەی کلتوور بۆ یادی گونەی، کە تێیدا ئینهاوسێک لەبارەی ژیانی گونەی و قۆناغەکانی فیلمسازی، نیوزفیچەرێک لەبارەی ناوی گونەی لەنێو شاری سلێمانی، گواستنەوەی چالاکییەک بە شێوەی راستەوخۆ و گفتوگۆ لەگەڵ هاوار فستەفا خان، پاشان میوانداری و دیدار لەگەڵ هێژا دڵشاد وەک شارەزای ژیانی گونەی” پێشکەشکرا.
هەموو ئەمانە لەپێناو ئەو ئامانجەدایە، کە زووم لە بواری کلتووریدا بەڵێنی بە بینەرانی داوە، کە چیرۆک و بابەتە کلتوورییەکان دەکات بە کلتوور و لە چوارچێوەی بابەتێکی پڕبایەخی میدیایی لێدەڕوانێت.