105
زووم..
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ زووم ئاشکرایکرد، لەگەڵ حکومەتى عێراق رێکەوتن، بەغداد مانگانە مووچە بنێرێت.
پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند، ئەمڕۆ دواى چەند کۆبوونەوەیەک، ھەردوو ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە رێککەوتن.
گوتەبێژى حکومەت روونکردنەوەى زیاترى لەبارەى رێککەوتنەکەدا و ئەوەشى راگەیاند، رێککەوتین بەغداد مانگانە مووچە بنێرێت و ھەرێمیش تا سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، سێ رۆژە شاندێکى ئەنجومەنى وەزارى ئابوورى حکومەتى عێراق لە هەولێر و چەند کۆبوونەوەکیان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى هەرێم بۆ چارەسەرى کێشەکان کردووە.