رێبوار کەریم وەلی
بافڵ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رایگەیاندووە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی (27) كورسی بەدەستدەهێنێت.
تا ئێرە ئاساییە، لەوە زیاتریش ئاساییە ئەگەر بڵێ 50 کورسی دێنین. بەڵام قسەکانی دواتری سکانداڵە!
بۆ سکانداڵە!؟
هەر دوا بەدوای ئەوە دەڵێ جیاوازی كورسییەكانی یەكێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەنیا (10) كورسی دەبێت. مانای وایە پارتی 37 کورسی دێنێت!
زا بخودێ قەت شتی وام نەدیتووە کە حزبێک ئیدیعای وەرگرتنەوەی پایتەخت و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی بکات، موسبەقەن شکستی خۆی و سەرکەوتنی لایەنی بەرامبەری رابگەیەنێ!
بەڵێ زا بخودێ ئەگەر جاران پارتی 11 بە سفر لە پێشەوە بوو، ئێستا بوو بە 10 بە سفر!
زا بخودێ دەڵێی ئەنجامەکان لە ئێستاوە دیاریکراوە و بەس موسادەقەی کۆمیسیۆنی ماوە.
زا بخودێ هەڵبژاردنی پێشوو 45 کورسییان لەسەر سینیی زێر پێشکەشی پارتی کرد، ئێستاش کە پارتی 30 کورسیشی مسۆگەر نییە، ئێوە 37 تان بۆ حازر کردووە!
زا بخودێ ئەوە نائومێد کردنی خەڵکە و هەڵبژاردن لای ئێوە سەفقەیەکە بۆ ئیمتیازاتی داهاتوو.
زا بخودێ ئەوە واڵا کردنی دەستی خۆتان و پارتییە بۆ تەزویر و دواتر رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
زا بخودێ تە نەدیت!