50
زووم..
بە گوێرەی راپۆرتێک لە تورکیا و باکووری کوردستان پێنج ملیۆن منداڵ لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، سەدا هەشتی منداڵانیش لەئاست کێشی ئاسایی خۆیان نین و سەدا ٨٨ی مناڵانیش لەو وڵاتە رۆژانە ناتوانن گۆشت بخۆن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەڤرەن سەل، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن قەیرانی ئابووری و هەژاری کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروست بکات و بەشێک لە مناڵانی ئەو وڵاتە لە خوێندن بێبەش بکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە سەرتاسەری تورکیا ٦٠ هەزار و ٦٠٠ قوتابخانە هەیە، نزیکەی ٢٠ ملیۆن خوێندکار هەیە و یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار مامۆستا هەیە. بەڵام دۆخی ئابوری وڵاتەکە مەترسی لەسەر کەرتی پەروەردەش دروستدەکات.