41
زووم..
دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.
لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێیە، بەڵام سبەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە، کە ٣٢ پلەی سیلیزییە.