43
زووم..
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، پێویستە وڵاتانی جیهان خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵایسانی جەنگێکی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سێرگی لاڤرۆڤ، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو لەگەڵ روسیا گوتی، گرژی و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵکشاون، پێویستە وڵاتانی جیهان ئەو مەترسییە لەبەرچاو بگرن و خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵایسانی جەنگێکی هەرێمی، کە سوود بە هیچ لایەن و وڵاتێک ناگەیەنێت.
گوتەکانی لاڤرۆڤ لەکاتێکدایە وڵاتەکەی خۆی زیاتر لە دوو ساڵ و هەشت مانگە جەنگی دژ بە ئۆکراینی هەڵایساندووە و جاروباریش هەڕەشە لە هەندێک وڵاتانی رۆژئاوا دەکات لەسەر پرسی هاوکاریکردنی ئۆکراین بە چەک.