19
زووم..
شەش رۆژە مووچەی خانەشینی هێزەکانی 70 دابەشنەکراوە و رۆژانە خانەنشینان دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڵام مووچە وەرناگرن و پێیان دەڵێن مووچە نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی تائێستا مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 لە بەغدادەوە رەوانە نەکراوە ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی دەبوو مووچەی خانەنشینان لەگەڵ هێزەکانی 70ـدا دەبەشبکرایە.
خانەنشینان قسەیان بۆ مایکی زووم کرد و دەڵێن، لە رۆژی پێنجشەمەوە دێن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان و وەری ناگرن.