28
زووم..
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەڵامی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەداتەوە
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەمای ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووە و جارێکی دیکە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل
هەوروەها لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەلێت: پێشتر لیژنەی باڵا لە حکومەتی عێراق، سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون
پێشتر باڵیۆزی ئێران عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا گوتبووی، ئێران بۆ بەرگریکردن لەخۆی بەرامبەر ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی مۆساد لە هەولێر