زووم..
کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەریەکە لە شێروان شێروانی و شڤان سەعیدغ لە کانیدبوون، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەسەر وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەپشت بەستن بە ماددەی 21 لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە شێروان شێروانی و شڤان سەعید لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە.
بەگوێرەی یاساکە، دەبێت کاندید بە هیچ جۆرە تاوانێت سزای زیندانیکردنی بەسەردا نەسەپێنرابێت.
هەریەکە لە شڤان سەعید و شێروان شێروانی لە دەستگیکراوانی بادینانن، شڤان سەعید دوای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردن ئازادکرا، بەڵام شێروان شێروانی لە ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا لە زینداندایە و ئازاد نەکراوە.
شێروان شێروانی کاندیدی لیستی رەوتی هەڵوێست بوو لە پارێزگای هەولێر و شڤان سەعید کاندیدی لیستی نەوەی نوێ بوو لە پارێزگای دهۆک.