زووم..
ئاژانسی مێهری ئێرانی دەڵێت، سەرجەمی ئەندامان و خێزانی هەرسێ لقی کۆمەڵە، کامپەکانی زڕگوێزیان چۆڵ کردووە و هەموو چەکی قورس و نیمچەقورس و کەرەستەی لۆجستیی خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، هەروەها حزبی دیموکراتیش هەموو چەک و کەرەستەکانی رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت، پێویستە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان عێراق بەجێبهێڵن و رادەستکردنی ئەندامانی ئەو حزبانە بەشێکە لە رێککەوتنی ئەمنیی تاران و بەغداد.
مێهر باسی لەوەشکردووە، وابڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمنیدا، ١٢٠ سەرکردە و ئەندامی ئەو حزبانە رادەستی ئێران بکرێنەوە.
ئاژانسی مێهر باس لەوەش دەکات، کۆمەڵەکان براونەتە کامپی سورداش و پێویستە بۆ هاتوچۆ مۆڵەتی گەشتکردن بۆ نێو شار وەربگرن و بۆیان نییە چەکی سەربازی لە هیچ شوێنێکدا بەکاربهێنن.