زووم..
پلاتفۆرمی رێکخراوە مەدەنییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گواستنەوەی بارەگای حزبەکانی کۆمەڵە و رادەستکردنەوەی پەنابەرانی بە ئێران سەرکۆنەکرد و داوای کرد پەنابەرانی سیاسی لە سلێمانی بپارێزرێن.
هەریەکە لە رێکخراوەکانی هانا، هەنگاو، زاگرۆس، کوردستان تریبۆناڵ و پەیامنێرانی مافی مرۆڤ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەڵێن ئەو پەنابەرانە و بنەماڵەکانیان، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی پارێزگاری و ژیانێکی مرۆیی و رێزگرتنی کەسایەتییان هەیە، ناکرێت بەهۆی رێککەوتنی ئەمنییەوە ژیانیان بخرێتە مەترسییەوە.
هەروەها جگە لە بابەتی گواستنەوەی بارەگاکانی هەرسێ حزبی کۆمەڵە، رێکخراوەکان رادەستکردنەوەی بێهزاد خوسرەوی لەلایەن دەزگای ئاسایشی شاری سلێمانییەوە بە دەسەڵاتدارانی ئێران سەرکۆنە دەکەن.