زووم..
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، پێنج هەزار و ٥٠٠ بیری نایاسایی لە پارێزگاکەیاندا هەیە.
رەسوڵ فەرهادی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم گوتوویەتی، پێنج هەزار و ٥٠٠ بیری بێمۆڵەت و ١٠ هەزاری بیری رێگەپێدراو هەن، هاوکات ساڵی رابردوو ٤٠٠ بیر پڕکراونەتەوە و دەست بەسەر ٧٠ ئامێری کونکردنی نایاساییدا گیراوە.
فەرهادی لەبارەی پلانی خۆگونجاندن لەگەڵ کەمئاوی دەڵێت، ئەمساڵ بە پڕکردنەوەی بیرە بێمۆڵەتەکان، ٣٨ ملیۆن مەتر سێجا ئاو پاشەکەوت کراوە، کە هاوتایە لەگەڵ چوار ساڵی پێشووتردا.
ناوبراو باسی له بەفیڕۆدانی زۆری ئاو له کەرتی کشتوکاڵ کرد و ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو قازانجەی له پڕۆژه پیشەسازییەکان به دەست دەهێنرێن دەیان هێندە له پڕۆژه کشتوکاڵییەکان زیاتره .