زووم..
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بڕیارەکانی بانکی ناوەندی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تێكڕای هەڵاوسان لە عێراق.
مەزهەر محەمەد ساڵح، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباح گوتی، سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی رۆڵێکی گەورە لە سەقامگیربوونی دراو دەگێڕن، بەدڵنیاییەوە بەرزکردنەوە و دابەزاندنی سوودی بانکی، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی تێکڕای هەڵاوسان و پاراستنی سەقامگیریی بەهای دراو دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، گەشەی ئابووریی بەردەوام لە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆییدا دەبێتە هۆی بەهێزیی بەهای دراو و سەقامگیرییەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەو فاکتەرە راستەقینانەی کاریگەرییان لەسەر هێزی دراوی نیشتمانی هەیە، پێکهاتوون لە ئاستی بەرهەمهێنانی بەرز، وەبەرهێنانی راستەقینە و داهێنان و گەشەی تەکنەلۆجی، هەموو ئەمانە بەهای دراو بەهێزتر دەکەن و ئاستی هەڵاوسان کەمدەکەنەوە.