41
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هاووڵاتییەکی عێراقی لە سوریا رفێندرا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش چەند کەسێکیان لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کردووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ٢٤ـی ئابی مانگی رابردووەوە، چەند کەسێک هاووڵاتییەکی عێراقیان لە شاری حومس رفاندووە، کە دانیشتووی گوندێکی پارێزگای بەسرەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکە رزگار بکرێت، هاوکات حکومەتی سوریا چەند کەسێکی بە تۆمەتی رفاندنی هاووڵاتییە عێراقییەکە دەستگیرکردووە.
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیانی عێراقی دەکات سەردانی شوێنە نائارامەکانی سوریا نەکەن و لەگەڵ باڵیۆزخانەکەشیان لە سوریا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.