39
زووم..
وەزارەتى دارایی عێراق راگەیەنراوێکى لەبارەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرى کێشەى مووچە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئێوارەى ئەمڕۆ شاندى ئەنجومەنى وەزارى حکومەتى عێراق گەیشتنە هەولێر و لەو بارەوە وەزارەتى دارایی عێراق لە راگەیەنراوێک رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەى سبەى بەغداد و هەولێر تاوتوێی پرسە دارایی و ئابوورییەکان دەکەن.
هەروەها رایگەیاندووە، بەغداد و هەولێر گفتوگۆی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وتاوتوێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەکەن.
دارایی عێراق ئەوەشى راگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە.