زووم..
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین رایگەیاند: بەمزووانە چێشتخانەی گەل لە شارۆچکەی قۆسەر بۆ ئامادەکردنی ژەمی خواردن بۆ هەژاران دەکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئامیدا خەبەر، کردنەوەی چێشتخانەی گەل لە شارۆچکەی قۆسەر، دەبێتە دووەم چێشتخانە لە سنووری پارێزگای مێردین کە لەلایەن گەورەشارەوانی مێردینەوە دەکرێتەوە.
ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی مێردین رایگەیاندووە: قەیرانی ئابووری لە تورکیا، بەرۆکی خەڵک و کرێکاران و جووتیارانی گرتووە، هەژاری زیاتر بووە، بۆیە وەک شارەوانیی مێردین بە ئەرکی خۆیانی دەزانن چێشتخانەی گەل بکەنەوە.
چێشتخانەی گەل لەلایەن شارەوانییەکانی دەم پارتییەوە دەکرێنەوە بۆ هاوکاری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت، چەندین جۆری خواردن و وەک ژەمێکی تەواو بە نرخێکی زۆر کەم پێشکەش بە خەڵک دەکرێت.