30
زووم..
بەگوێرەی نوێترین راپرسیی جەهەپە ١٣ خاڵ لەپێش ئاک پارتییەوەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەری زۆرە لە هەڵبژاردنی ئایندەدا ئاک پارتی لە پەرلەمان زۆرینە لەدەستبدات و کورسییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات.
لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی سۆزجو راپرسییەکی نوێی ناوەندی سۆنار بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک، جەهەپە سەدا ٣٦پۆینت٢ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و ئاک پارتی سەدا ٢٣پۆینت٨ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
لە راپرسییەکەدا ئاماژە بە دەنگەکانی مەهەپە کراوە، کە هاوپەیمانی ئاک پارتییە و سەدا ١١یازدە٢ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لە راپرسییەکەی ناوەندی سۆنار جەهەپە بە تەنها هێندەی دەنگی هاوپەیمانیی جمهوور لەنێوان ئاک پارتی و مەهەپە بەدەستهێناوە.